ڕێکخراوی نازیا بۆ کاری مرۆیی
"نازیا دەستی سپی و پردی ئەمان بۆ هەمووان"
نازیا ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە، خۆبەخشانە کاردەکات لە هەرێمی کوردستان، لە فەمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان مۆڵەت پێدراوە بە کۆدی ٥٦٨٨.
تۆڕی پشتگیری ڕاستەوخۆ
"ماڵ بە بەخشین کەم ناکات"
ئێمە کێین
ئامانج و سەرچاوەکانمان
نازیا کار دەکات لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خێزانە بێ سەرپەرشتەکان و هەژارەکان و پاراستنی شکۆیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونی بە هاوکاری کردنیان و نەهێشتنی کەم و کوڕییەکانیان بە پێی توانا.
سەرچاوەی دارایی نازیا بریتییە لە هاوکاری و بەخشینی خێرخوازان و دڵ و دەست کراوەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
هاوکاری پڕۆژە بەردەوامەکانمان بکە
کەناڵێکی بەخشین لە خوارەوە هەڵبژێرە بۆ ناردنی هاوکارییەکەت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ. پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ وەرگرتنی پسووڵەی ڕاستەوخۆ یان هەماهەنگی.
جزدانە مۆبایلەکان
FastPay / FIB / باڵانس
کارتی کیو
بەخشینی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کیو کارتی ئێمە
گواستنەوەی ناسپای (NassPay)
گواستنەوە یان ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ کارت/هەژماری ناسپای.
حیسابی بانکی
بانکی نێودەوڵەتی کوردستان